وڵاتی چین بڕیاری دا پێناسەی گومرگی لەسەر كاڵای ئەمەریكی بۆ رێژەی 125% بەرز بكاتەوە.
وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاند: بڕیاردرا پێناسەی گومرگی لەسەر كاڵای ئەمەریكی لە رێژەی 84% بۆ رێژەی 125% بەرز بكرێتەوە.
راشیگەیاند: سەپاندنی پێناسە گومرگییە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمەریكا لە دژی چین تەنیا ژمارەن و هیچ بەهایەكی دروستی ئابووریان نییە و هەروەها جێگەی گاڵتەن و وەك ئامرازێكی ناشیرینكردن و زۆرەملێ بەكاردەهێنرێن.
وەزارەتی بازرگانی چین جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ئەمەریكا لەم یارییە ژمارانە بەردەوام بێت، دەستەوسان نابن و ئەوانیش بەرپەرچیان دەبێت و تا كۆتایی لەگەڵیان دەجەنگێن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمەریكا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو پێناسە گومرگی سەر كاڵای چینی بۆ رێژەی 145% بەرز بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.