سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان كرد بە دووبارە سەپاندنەوەی پێناسەی گومرگی نوێی وڵاتەكەی ئەگەر رێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا نەكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ میدیاكان گوتی: پێناسەی گومرگی نوێی ئەمەریكا دووبارە دەسەپێنینەوە ئەگەر لەگەڵ وڵاتان لەبارەی بازرگانییەوە نەگەیشتینە رێككەوتن.
گوتیشی: بەیەك پاكێج لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆ دەكەین سەبارەت بە پێناسەی گومرگییە نوێیەكە.
ترەمپ هەروەها رەخنەی توندی لە یەكێتی ئەوروپا گرت و گوتی كە ئەم یەكێتییە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەكارهێنانی ئەمەریكا دامەزراوە.
سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 2ی ئەم مانگە پێناسەی گومرگی نوێی وڵاتەكەی بە رێژەی 39% بەسەر وڵاتان سەپاند، بەڵام شەوی رابردوو جێبەجێكردنی ئەم پێناسە گومرگییە نوێیەی بەشێوەیەكی كاتی بۆ ماوەی 90 رۆژ راگرت لەسەر 75 وڵات راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.