بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری دا لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە کەوا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و مۆتۆڕسکیل بەردەوامی هەیە تا رێكەوتی 1/11/2025".
راشیگەیاند "قەدەغەكە هەموو ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان دەگرێتەوە و تێیدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاكو 12ی شەو قەدەغەیە لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان".
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.