Erbil 23°C شەممە 19 نیسان 10:41

حكوومەتی عێراق: پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا كاریگەری بەرچاوی لەسەر ئابووری عێراق نابێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق جەختی كردەوە كە پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا كاریگەریی ئەوتۆ و بەرچاو لەسەر ئابووری عێراق نابێت.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: سەپاندنی پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا، كاریگەرییەكی ئەوتۆ و بەرچاوی لەسەر ئابووری عێراق نابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر و بازرگانی لەنێوان عێراق و ئەمەریكا واژۆ كران.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند: واژۆكردنی ئەم دوو یاداشتە پەیامی هاوئاهەنگی و باشتركردنی پەیوەندییەكانە لەنێوان بەغدا و واشنتندا.

ئەم پێناسە گومرگییە نوێیەی ئەمەریكا بەشێوەی راستەخۆ كاریگەری لەسەر عێراق نابێت، چونكە هەناردەی عێراق بۆ ئەمەریكا تەنیا نەوتە و نەوتیش پێناسەكە نایگرێتەوە، بەڵام بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پێناسەكە كاریگەری دروست دەكات وەك ئەوەی ئەمڕۆ رووی دا كە نرخی نەوتی عێراق و جیهانی لە بازاڕەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری سەپاندنی 39%ی پێناسی گومرگی نوێی بەسەر كاڵای وڵاتان دەركرد، رێژەی پێناسە گومرگییەكە لەسەر كاڵای چینی زۆر زیاترە و بریتییە 125% و هەر ئەمڕۆش چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.