دیوانی وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كۆبوونهوهیهكی فراوانی ئهنجام دا بۆ یهكلایی كردنهوهی چهند پرسێكی گرنگ و پهیوهست به سهلامهتی هاوڵاتییان و ڕێكخستنی یاساكانی هاتوچۆ له شارهكانی ههرێمی كوردستاندا .
بهڕێوهبهرایهتی گشتی هاتوچۆی ههرێم بڵاویكردووهتهوه ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە سەرپەرشتی هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئامادەبوونی لیوای مافپەروەر دیدار عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی گرنگ و فراوان كرا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک بابەتی گرنگ و پەیوەست بە سەلامەتی هاووڵاتیان و ڕێكخستنی یاساكانی هاتوچۆ .
بابەتی یەکەم تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و سەلامەتی ڕێگاوبان بەسەر هەموو شوفێران و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەوانەی سەرکێشی دەکەن و پابەندی پاراستنی مافەکانی بەکارهێنەرانی شەقام نابن.
هەروەها گفتوگۆ بەتایبەت لەسەر بابەتی هەبوونی ماتۆرسکیل لە سەرشەقامەکان و بەکارهێنانی بۆ گەیاندنی خواردن کرا، باس لەوە کرا کە ڕێکەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن کە دەست بکەن بە تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و هێنانی ماتۆری بێدەنگ و کارەبایی بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان.
، بەڕێوەبەرانی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارەکان ڕاسپێردران کە دەست بگرن بەسەر هەر ماتۆڕسکیلێک کە دەستکاری دەنگی کردووە و خەڵک هەراسان دەکات، هەروەها ئەو ماتۆڕسوارانەی لەسەر شەقامەکان نمایش دەکەن و سەرکێشی دەکەن، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمارکراو نەبێت و تابلۆی نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئهوهش خرایهڕوو ، هەر ماتۆڕسوارێک لە خێرایی رێگاپێدراو زیاتر شۆفێری بکات و لە کامێراکان تۆمار بکرێت، کۆمپانیای گەیاندنی خواردن ناچار دەکرێت سزای دارایی بدات .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەكه باس کردن بوو لە دەستکەوتەکانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی کە بوونەتەوە هۆی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و مردن و بریندار بوون.
وەزارەتی ناوهخۆ پابەندی خۆی بە دامەزراندنی کامێراکان لە هەموو کوردستان کردەوە و پڕۆسەکە لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە. بۆ ئەم مەبەستە داوا کرا هاووڵاتیانی خۆشەویست لە پێناوی سەلامەتی خۆیان و کەسوکاریان، پابەند بن بە لێخوڕینی سەلامەت و سەرپێچی و سەرکێشی نەکەن .
تەوەری دیکە تایبەت بوو بە سیستەمی نوێی ڕاهێنان و پەروەردەکردنی شۆفێر کە چۆتە بواری جێبەجێکردن.بەمەبەستی ئامادەکردنی شۆفێرێکی سەلامەت، پێویست وایە هەموو پێشکەشکارێک بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری یەکەمجار، بەشداری لە خولەکانی فێربوونی شوفێری بکات بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بۆ ئەوەی کە دەبێتە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری و دەچێتە سەر شەقام، ببێتە شۆفێرێکی خاوەن زانیاری یاسایی و بەئاگا و هۆشیار.
وهزارهتی ناوخۆ ، سیستمی نوێی پەروەردەکردنی شوفێری بە دەستکەوتێکی گرنگ زانی و لێژنەکانی چاودێری پڕۆسەکەی ڕاسپارد کە هاوکار بن و چاودێری جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکەن وەکو ئەوەی پلانی بۆ داندراوە و لە هەردوو ڕێنمایی ژمارە 11 و 12ی ساڵی 2024ی وەزارەتی ناوخۆ باس کراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.