وەزیری دەرەوەی رووسیا، سەپاندنی باج لەسەر چین بە جەنگی ئابوری ناو دەبات و پێیوایە ئەمەریکا و چین دوو زلهێزی ئابوری جیهانن و دەڵێت؛ "هیوادارم ترەمپ پابەندی یاسا بازرگانییەکان ببێت".
ئەمرۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025، رووسیا سەرکۆنەی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر وڵاتانی جیهان بەتایبەتی چین کرد و نیگەرانی لە پشتگوێخستنی یاسا بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکا پێشاندا و نەیشاردەوە ئەم باجانە ئەگەری لێکەوتنەوەی شەڕی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو زلهێزە ئابوورییە دروستبکات.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت: "پێناسی گومرگی کۆشکی سپی یاسا بنەڕەتییەکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی پێشێل دەکات و نیشانی دەدات کە واشنتن خۆی بە پابەند نازانێت بەرامبەر یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی".
ئاماژەی بەوەشدا کە شەڕی بازرگانی نێوان پەکین و واشنتن "زۆر نیگەرانکەرە چونکە لەنێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندایە."
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، شەڕی بازرگانی نێوان پەکین و واشنتن "زۆر نیگەرانکەرە، چونکە لەنێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندایە، ئەمە دوای لێدوانی وەزیری دەرەوەی چین دێت کە گوتی لە 84٪ باجی گومرگ لەسەر ئەمریکا زیاد دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.