سبەی سێشەممە بەشێك لە ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە و پڕۆژەی هەژماری منەوە، هاوكارییە داراییەكانی هاوپەیمانان وەردەگرن.
پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە: سبەی سێشەممە رێكەوتی 8ی نیسان، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەست دەبێت و دەچێتە سەر هەژماری بانکیی سوودمەندانی هەژماری منەوە.
دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كرەوە: هاوکارییە داراییەكانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە".
بڵاویشی كردەوە: ئەم هاوكارییە داراییانە بۆ مانگی سێیە و ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 8ی نیسانی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.