Erbil 21°C دووشەممە 07 نیسان 21:05

هەرێمی کوردستان بەشداریی لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی دەکات

100%

ئەمڕۆ 14ـەیەمی خولی لووتکەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەست بە کارەکانی دەکات و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانیش دەڵیت؛ "چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ وڵاتان دەبێت بۆ پرسی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان".

 

رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025 د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تی ڤی راگەیاند: "180 وڵات لە لووتکەکەدا بەشدارن، ئێمەش وەک کوردستان پاڤیلۆن کە پێکهاتووە لە دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ چەند وەزارەتێک و نووسینگەی سەرۆک وەزیران بە بابەتی هەژماری من بەشداریمان کردووە".

 

لووتکەکە لە ئه‌بوزه‌بی، پایتەختی ئیمارات لە ژێر ناونیشانی؛ نەخشەڕێگای داهاتووی وەبەرهێنانی جیهانی، ئاراستەی نوێی دیمەنی وەبەرهێنانی جیهانی، بەرەو سیستەمێکی جیهانیی هاوسەنگ دەست بە کارەکانی دەکات و وەکو سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی پێدەدات؛ "ئێمە بۆکسێکی تایبەتمان بە کوردستان هەیە لەناو وڵاتان، ماوەی دوو ساڵە بەشداری کوردستان زۆر باشە، لێرە چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ بابەتی وەبەرهێنان دەکەین".

 

وەکوو ئاماژەشی پێدەدات؛ "بەشداری چەند پانێڵێک دەکەین سەبارەت بە وەبەرهێنان و سەرنجی تەواومان لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین پاڵپشتی لە وەبەرههێنان لە هەرێمی کوردستان بکەین و چۆن وەبەرهێنان زیاد بکەین".

 

لە لووتکەی ئەبوزەبیدا پرسی چاکسازی بانکی یەکێکی دیکە لە بابەتە گرنگەکانە و د. محەمەد شوکری دەڵێت؛ "کۆمەڵێک وەبەرهێنەرمان لەگەڵ هاتووە کە وەبەرهێنەری سەرەکین لە هەرێمی کوردستان، هەوڵدەدەین ئەوانیش بەشداری چەند کۆبونەوەیەک بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی کەرتی عێراق لەگەڵ کەرتی جیهانی زیاد بکات و سوود بە هەرێمی کوردستان بگات".

 

 لووتکەکە سێ رۆژ لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و تا 9ـی ئه‌م مانگه‌ دەخایەنێت. ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆکی وڵاتان و زیاتر لە 60 وەزیر و پارێزگاری بانکی ناوەندی و 30 سەرۆکی شارەوانیی شارەکان و هەزار و 250 پانێڵیست بەشدارتێدا دەکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.