پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی 10 پۆندی لە هەولێر راگەیاند و دەڵێت 43 پۆندی دیکەش لەژێر کارکردنن و کاریگەریی باشیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی دەبێت.
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند؛ "لە سنووری پارێزگای هەولێر 45 پۆندی نوێ لە جێبەجێکردندان و لەو ژمارەیەش پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندی دیکەش هەریەکە و بە ڕێژەی جیاواز کاریان تێدا کراوە".
ئومێد خۆشناو دەڵێت؛ "پێشتریش 8 پۆند ئەنجام درابوون و پێنج پۆند تەواو بوون، بە کۆی گشتی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن".
یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران و وەکو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی پێدەدات؛ "ناوچەیەکی گرینگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.