ئهمرۆ یهكشهممه 6ی نیسانی 2025 نووسینگهی ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاویكردووهتهوه ، كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە کۆتاهاتووه و بازاڕەكە بە تەواوەتی ئامادهیه تا ڕا دهستی كاسبكاران بكریتهوه .
له ڕاگهیاندراوهكهی پارێزگای ههولیر ئهوهش خراوهتهڕوو ، دواى بە کۆتاهاتنى نۆژەنکردنەوەى بەشى یەکەمى بازاڕى قەیسەرى، بەشی دووەمى کە بە بەشى شوێنەواری بازاڕی قەیسەریی هەولێر ناسراوە، بەشێواز ودیزاینێکى جوانتر لە جاران و لە سەر شێوازیی مێژوویى خۆى به دوو نهۆم نۆژەنکرایەوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە زووترین كاتدا دوکانەکان ڕادەستى خاوەنەکانیان دەکرێت و كاسبكارانی بازاڕەكە دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە .
جێگەى باسە، لە 5ى نیسانی ساڵى 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، نزیكەی 250 دووكان و حەوت كۆگا سووتان، دوای ڕووداوەكەش ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەگوژمەى ( 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە کرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.