ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگه‌یاند، بەهۆی هێرشێکی چڕی هاژه‌كی ڕووسیا بۆ سەر کیێف لانی کەم دوو کەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ناوچه‌ی دارنیستكی كه‌وتووه .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه فیتاڵی کلیتشکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە ئه‌پی تێلیگرام ڕایگه‌یاندووه ، بەهۆی چڕی هێرشەکە ئاگرێكی زۆر لەم ناوچانە بەرز بووەتەوە و لانی کەم دوو کەس لە ناوچەی دارنیتسکی (باشووری ڕۆژهەڵات) بریندار بوون .
لای خۆیه‌وه هه‌ر دوای هێرشه‌كه ، هێزی بەرگریە ئاسمانیەکانی ئۆکراینا ڕایگه‌یاندووه ، ئاگادارکردنەوەیان داوه بە ناوچەکانی( خارکیڤ و میکۆلاییڤ و ئەودێسا ) ، کەتیایدا ئاماژە دراوە کە هاژه‌كی زۆر لە باکووری ناوچەی تشێرنێگیڤەوە له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه هه‌ڵدراوه بەرەو باشوور .
به‌رگری ئاسمانی ئۆكراینا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،به‌هۆی چڕی هێرشه‌كانه‌وه نه‌توانراوه وه‌كو پێویست وه‌ڵامی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هاژه‌كه‌كان بدرێته‌وه له ئاسمانی كیێڤ دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.