نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ناوخۆیی سووریا ڕایگه‌یاند ، ناكرێت چاو بپۆشین له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌م دواییه‌ی كه له سووریا ڕوویدا و ده‌بێت بكه‌رانی سزا بدرێن .
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26-3-2025 گەیر پیدەرسن نوێنەری تایبه‌تی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا بۆ میدیا جیهانییه‌كان رایگەیاندووه، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌م دواییه له سووریا ڕوویدا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی ناوخۆی سووریا ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا لێی به‌رپرسیاره و مایه‌ی نیگه‌رانی قووڵی هه‌موولایه‌كه كه دۆخی ئه‌منی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و وا ده‌كات تێڕوانینه‌كان بگۆڕێن به‌رامبه‌ر ده‌سته‌بژێری حكوومڕانی ئێستای سووریا .
گەیر پیدەرسن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێك ده‌هێنین بۆ لێكۆلینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو له سووریا ڕوویدا و ناكرێت لێی بێده‌نگ بین .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، لیژنه‌كه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ده‌بیت كاره‌كانی ته‌واو بكات و ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به‌رز بكرێته‌وه بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا له دانیشتنێكی تایبه‌تدا گفتوگۆی جددی له‌باره‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕاستییه‌كان .
گەیر پیدەرسن نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا، لەبارەی ڕێككەوتنەكەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرعەوە ڕایگەیاندووه، تێبینی ده‌كه‌ین كه بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانیاندا هەیە و دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ، ڕێككەوتنەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.