Erbil 9°C شەممە 22 ئازار 00:25

حووسیه‌كان چه‌ن مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوه‌راستی ئیسرائیل كرد

100%

ئه‌مرۆ 21 ئاداری 2025 ، حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی چه‌ند مووشەکێكی بالیستیکی، بنكه‌یه‌كی سەربازییان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، كردۆته‌ ئامانج.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی، ئامانجێکی گرنگی سەربازییان لە باشووری ناوچەی یافا ناوەڕاستی ئیسرائیل بۆردومان کردووە".

باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکە، بە سەرکەتووی ئامانجەکەی پێکاوە.

هه‌روه‌ها به‌ پێ سه‌رچاوه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆل، لە میانی ٢٤ کاتژمێردا، ئەمە دووەم جارە ئەو ئامانجە سەربازییە لە باشووری ناوچەی یافا، بۆردۆمان بکەن.

تا ئێستا ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.