Erbil 28°C یەکشەممە 30 ئازار 13:38

گەنجەکەی شارۆچکەی حاجیاوا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای بێسەروشوێنبوونی گەنجێك لە شارۆچکەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی ڕاپەڕين، پۆلیسی راپەڕین دۆزینەوەی هەرزەکارەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: دوای بڵاوکردنەوەی بێسەروشوێنبوونی گەنجێكی دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا، توانرا بە هەماهەنگیی پۆلیسی سلێمانی گەنجەكە بدۆزرێتەوە.

ئەو گەنجە ناوی (ئەلەند قانیع حەمەد) لەدایکبووی ساڵی 2007  دانیشتووی حاجیاوایە، لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

بە گوتەی کەسوکارەکەی ماوەی 8 ڕۆژە بێسەروشوێن ببوو و لێی بێ هەواڵ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.