پاش نۆ مانگ گیرخواردن له بۆشایی ئاسمان دوێنێ سێشه‌ممه کەشتیوانانی ناسا، بنیک هاگ، سونی ویلیامز، بوچ ویلمۆر و ئەلێکساندەر گۆربونۆڤ ، گەڕانەوە بۆ سەر زەوی و كۆتایی به گەشته‌كه‌یان هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی له 5ی حوزه‌یرانی پارسال ستار لاینه‌ری کەشتیی ئاسمانی سپەیس ئێکس دراگۆن بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدرا، پاش چه‌ند رۆژێك له بۆشایی ئاسمان كەشتیی ئاسمانی سپەیس ئێکس دراگۆنی کۆمپانیای بۆینگ به هۆی كێشه‌یه‌ك له كه‌پسوله‌كه‌ی، گه‌شته دوو حه‌فته‌كه‌یان تا نۆ مانگ درێژ ده‌بێته‌وه.
له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی و كه‌وتنی كه‌پسولی کەشتیی ئاسمانی سپەیس ئێکس دراگۆن بۆ ناو ده‌ریا، تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌ییشته شوێنی مه‌به‌ست و كه‌شتیوانه‌كان به سه‌لامه‌تی له كه‌پسوله‌كه ده‌رهێنان
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایی كه دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای لە ئیلۆن ماسک دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس کردبوو كه كار بۆ خێرا گەڕانەوەی تیمی ئاسمانییەکان بکات و دواکەوتنەکەی خستە ئەستۆی ئیدارەی بایدن. کەپسولی نوێی سپەیس ئێکس هێشتا ئامادە نەبوو بۆ فڕین، لانیکەم چەند هەفتەیەک پەلەی له كاره‌كانیدا کردبوو
ئه‌وه‌شیان خسته‌روو، ویلمۆر و ویلیامز 286 ڕۆژ لە بۆشایی ئاسمان كاتیان به‌سه‌ر بردووه و ئەوان 4576 جار بە دەوری زەویدا سووڕانەوە و 195 ملیۆن کیلۆمەتریان بڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.