وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا كرا.
وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 18/3/2025 لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرابوو لیستی مووچەی مانگی ئادار بە خێرایی ئامادە بكرێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕالی بكرێت بۆ ئەوەی بیانوو دواخستنی مووچە بۆ بەغدا نەهێڵێرێتەوە و هەروەها بەر لە جەژن مووچەیەكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.