Erbil 17°C چوارشەممە 19 ئازار 03:20

پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گەیشتنە دوایین رەشنووسی هاوبەش

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پارتی و یەكێتی گەیشتوونەتە دواڕەشنووسی دیدگای هاوبەش.

ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر كۆبوونەوە، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە خێراتركردنی هەوڵەكان بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی كۆبوونەوەكە پشتیوان سادق ئەندامی شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی رایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتیی لە هەولێر ئەرێنی بوو.

راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گەیشتنە دواڕەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر كۆببوونەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیبووی "گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد".

هەروەها نووسیبووی: هەردوولامان کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار.

وێنە: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە هەولێر:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.