شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە لە ئەمشەو سێشەممەوە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین دەكەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە درەنگانی ئەمشەوەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی بارانبارینی پچڕپچڕ كە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند: سەرەتای بارانبارینەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەنمەباران لە ناوچەکانی سنووی پارێزگای دهۆکەوە دەست پێ دەکات و دواتر درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.
هەروەها رایگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵەی بارانبارینە، بارسته هەوایەکی زۆر ساردی سیبیریا لە ڕۆژڵاتی ئەوروپا و تورکیاوە داخیل بە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەبێت و بەفربارین لە چیا بەرزەکان دەست پێ دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات كە پلەکانی گەرما لە شار و ناوچە دەشتاییەکان 5 تا 7 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەرزەکان دەچێتە ژێری سفڕی سیلیزی.
جەختیشی كردەوە كە کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە دەگاتە لووتكە، لە هەندێ ناوچە هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.