کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاوی كردۆتەوە كە به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی توركی کە وەبەرهێنان لە کێڵگەی تاوکێ و فیشخابوور دەکات، ڕاپۆرتی چالاکی و داهاتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كە لە ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیاکە 74.7 ملیۆن ملیۆن دۆلار بووە، ئەم داهاتەش بەراورد بە ساڵی 2023 کەمی کردووە کە 78.8 ملیۆن دۆلار بووه.
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی داوا دەکات گرێبەستی کارکردنیان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی مافی هەموو لایەنەکانی تێدا پارێزراو بێت.
گەنەڵ ئینێرجی جەخت دەکاتەوە كە دەبێت حکوومەتی فیدراڵ گرێبەستەکانیان پەسەند بکات و شایستە داراییەکانی ڕابردوویان بۆ بگەڕێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.