Erbil 13°C سێشەممە 18 ئازار 05:03

ترەمپ فەرمانی بە سوپا كرد هێرشی یەكلاكەرەوە بۆ سەر حوسییەكان ئەنجام بدەن

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد هێرشی یەكلاكەرەوە بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن ئەنجام بدەن، كەمێك پێش ئێستاش هێرشەكان دەستیان پێ كرد.

میدیای تایبەتی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵای حوسییەكان بڵاوی كردەوە: كەمێك پێش ئێستا لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە بە چڕی بۆردومانی بنكە و بارەگەكانیان لە سنووری پارێزگای حەدیدییە لە رۆژئاوای یەمەن كرا.

هەر ئەمڕۆ ئێوارە كۆشكی سپی ئەمەریكا بڵاوی كردبووەوە كە دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە سوپای ئەمەریكا كردووە هێرشی یەكلاكەرەوە بۆ سەر حوسییەكان لە یەمەن ئەنجام بدەن.

ترەمپ جەختیشی كردبووەوە كە ئەگەر حوسییەكان لەبەرامبەر هێرشەكانی ئەمەریكا هەر هەڵوێستێك بنوێنن، نەك هەر تەنیا ئەوان، بەڵكو سزای ئێرانیش دەدەن، چونكە ئەوان پاڵپشتی سەرەكی حوسییەكانن.

شەوی شەممەی رابردوو بەهەمانشێوە سوپای ئەمەریكا هێرشی ئاسمانی كردبووە سەر سەنعای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی دیكەی یەمەن، بەهۆی هێرشەكانیش دەیان كوژراو و بریندار كەوتبووەوە.

رۆژی دواتریش یەحیا سەریع گوتەبێژی سەربازی حوسییەكان رایگەیاند كە بە 18 مووشەكی بالیستی و درۆن هێرشیان كردۆتە سەر كەشتی فڕۆكەهەڵگری (یوو ئێس ئێس هاری ترومان)ی ئەمەریكی و زیانی زۆریان پێ گەیاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.