بڕیار وایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 له‌سه‌ر داوای كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا لوتكه‌ی به‌ریتانیا بۆ پرسی ئۆكراینا به‌ڕێوه بچێت كه تیایدا ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا و زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا و جیهان ئاماده ده‌بن .
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا ،بڕیار وایه له لوتكه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی جددی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ دۆخی ئۆكراینا و ئه‌گه‌ره‌كانی وه‌ستانی جه‌نگ بخرێته ڕوو . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و ئه‌ورووپا ده‌یانه‌وێت له هاوكێشه سیاسییه جیهانییه‌كان به به‌هێزی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكه‌ون و یه‌ك قسه‌و یه‌ك گوتار بن .
ته‌وه‌رێكی تری لوتكه‌كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی (یۆرۆنیوز) زیادكردنی پاڵپشتییه دارایی و لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت بۆ ئۆكراینا و جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئاسایشی ئۆكراینا به‌نده به ئاسایشی ته‌واوی ئه‌ورووپاوه له‌م قۆناغه‌دا .
جگه له‌وه چاوه‌ڕی ده‌كرێ به‌یانی یه‌كشه‌ممه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستێكی جددی پیشان بده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزی و گفتوگۆ توونده‌ی شه‌وی رابردوو له نێوان تره‌مپ و زێلینسكیدا ڕوویدا له كۆشكی سپی و دواتر زێلینسكی به نیگه‌رانیی زۆره‌وه به‌بێ واژۆكردنی گرێبه‌ستی كانزاكان له‌گه‌ڵ تره‌مپ رۆیشت و ئه‌مه‌ریكای جێهێشت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.