به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا هاوڵاتیان و شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌ه‌وه تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كی تر كه‌وتۆته كار له كامێراكاندا به‌شێوه‌ی تاقیكاری ،ئه‌ویش تیژڕۆیی و پێچكردنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی شه‌قامه ، به‌تایبه‌تی له شه‌قامه خێراكانی ده‌ره‌وه‌ی شار .
هاوتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ده‌ستپێكدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و سه‌رپێچیانه به‌شیوه‌ی تاقیكاری (تێست) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، به‌ڵام له دوای 7-3-2025سه‌رپێچییه‌كانی تیژڕۆیی و رۆیشتن به پێچه‌وانه‌ی شه‌قام به فه‌رمی تۆمار ده‌كرێن .
هاتوچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه ،شوفێران پێویسته ئاگاداری ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن تا دوور بن له سه‌رپێچی كردن و پێبژاردن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.