Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 19:33

ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان چاودێری بینینی مانگ دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی لەلایەن لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان چاودێری بینینی مانگ دەكرێت بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

رۆژگار جەعفەر بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن لیژنەی بینینی مانگ سەر بە وەزارەتی ئەوقاف چاودێری بینینی مانگ دەكرێت.

راشیگەیاند: چاودێرییەكە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە دەست پێ دەكات تاوەكو دوای بانگی شیوان.

هەروەها رایگەیاند: ئەگەر لەلایەن لیژنەی بینینی مانگ بە بەڵگەوە بینینی مانگ سەلمێنرا، ئەوا سبەی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

بەهەمانشێوە دوێنێ پێنجشەممە دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایگەیاندبوو: ئەمڕۆ هەینی لە تەواوی عێراق لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە چاودێری بینینی مانگ دەكرێت.

دیوانی وەقفی سوننی ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئەگەر ئەمڕۆ هەینی بەبەڵگەوە مانگ بینرا، دووسبەی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی دیوانی وەقی سوننی ئەمڕۆ هەینی 29ی شەعبان و دواهەمین رۆژی ئەم مانگەیە.

پێشتریش پەیمانگای فەلەكناسی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدابوو كە پێشبینی بەهێز ئەوەیە سبەی شەممە رێكەوتی 1/3/2025 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.