سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند پێشوازی لێ دەكەین و هیوادارین پەكەكە گوێڕایەلی بێت و جێبەجێی بكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن شاندی ئیمڕالی، پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوكرایەوە، كە تێیدا داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە بدەن، هیواشی خواست گوێڕایەلی بانگەواز و پەیامەكەی بن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیامەكەوە رایگەیاند "به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى پهيامهكه بێت و جێبه‌جێى بكات".
راشیگەیاند "هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ بهديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و ڕێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتيژى".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين ڕۆڵى يارمهتيدان و هاريكاريى بگێڕين".
سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا "به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى دهڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕوونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیواشی خواست قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.