Erbil 5°C چوارشەممە 26 شوبات 19:15

دەست بەسەر بڕی 84 هەزار لتر رۆنی بەکارهاتوو گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێ شەممە 25ی شوباتی 2025 بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی ئاسایشی هەولێر توانیان دەست بەسەر کۆگایەکدا بگرن کە بڕی 84 هەزار لتر رۆنی بەکارهاتووی خۆراکی هەڵگرتبوو، خاوەنی ئەم کۆگایە رۆژانە لەلایەن کارمەندەکانیەوە رۆنی خۆراکی بەکار هاتووی خواردنگەکانی سنووری شاری هەولێریان کۆکردۆتەوە بە مەبەستی ئەوەی پاکی بکەنەوەو دووبارە بخرێتەوە ناو بازار و بدرێتە هاوڵاتیان، ئەمەش دوورە لە رێنمایە تەندروستیەکان.

بەهەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ڕێکاری یاسای بەرامبەر خاوەنی کۆگاکە گیرایە بەرو کۆگاکەش داخرا، هەروەها ئەم کۆگایە هیچ مۆڵەت و ڕەزامەندی کارکردنی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی نەبووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.