Erbil 2°C چوارشەممە 26 شوبات 19:53

منداڵێكی 9 ساڵان بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی سنووری ئیدارەی گەرمیان منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێك گیانی لەدەست دا.

عەقید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی حاجی عەواد سەر بە ناحییەی سەرقەڵا تەرمی منداڵێکی 9 ساڵان هێنرایە پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار.

راشیگەیاند: مندالەكە ناوی (سەفین یادگار حەمید)ـە و بە وتەی کەسوکارەكەی لە نزیک گوندەکەیان لای مەڕوماڵات بووە و دەستکاری گولەهاوەنێکی کۆنی کردووە و لە ئەنجامدا پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە پۆلیس چۆتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.