Erbil -1°C دووشەممە 24 شوبات 02:15

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

100%

 

 

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2025, مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( JAICA) بە سەرۆکایەتی هێرۆشی سوزوکی بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەدا , گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە دا کرا .
 
لەمبارەیەوە بەوردی ، پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر کە ڕێز لە کۆمەڵگە و دایک و باوک و مامۆستاکانی و بەرامبەرەکەی بگرێت و ژینگەپارێز بێت .
 
شاندی جایکا ئاماژەیان بە نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەی ژاپۆبی کرد کە ئێستا لە چەند قوتابخانەیەکی کۆماری میسر جێبەجێ دەکرێت.
 
لەم ڕووەوە ، پرۆفیسۆر سوگیتا سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە میسر، کورتەیەکی دەربارەی ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆنی لە میسر خستەڕوو.
 
شاندی جایکا خۆشحاڵی خۆیان بە پێشنیاری سەرۆکی حکومەت نیشاندا و ئامادەیی هەموو هاریکاری و پشتیوانیەکیان دەربڕی.
 
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.