Erbil -1°C دووشەممە 24 شوبات 01:29

كه‌شناسی هه‌رێم : سبه‌ی دووشه‌ممه‌ شه‌خته‌ و به‌سته‌ڵه‌ك ده‌بێت

100%

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو به‌ فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان پلەکانی گەرما تا ئاستی شەختە و بەستن نزم دەبنه‌وه‌ .  

هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بۆئه‌مرۆ یەکشەممە 23ـی شوبات 2025 هاتووه‌،  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سارد و نیمچە هەور دەبێت. هەروەها لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێ ناوچەى جیا جیا، بەفر دەبارێت و لە شەودا دەیبەستێت و دەبێتە شەختە و بەستەڵەک

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئه‌مڕۆ ئاراستەی با بەرەو باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و مەودای دووریش لە چوار کیلۆمەتر کورت دەبێتەوە

له‌لایه‌كی تر كه‌شناسی هه‌رێم بۆ به‌یانی دووشەممە 24ـی شوباتی 2025 رایگه‌یاندووه‌، كه‌شی به‌یانی سارد دەبێت لەگەڵ شەختە و بەستەڵەک لە کاتەکانى بەیانیدا. هاوکات ئاسمانیی ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕووە و دابەزین دەچن ، له‌گه‌ل بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان .

ئه‌مه‌ش كه‌شی پێشبینیكراوی به‌یانی دووشه‌مه‌یه‌ ..  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 3 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 1پلەى سیلیزى

دهۆک : 0 پلەى سیلیزى

کەرکوک :4 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 0 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 5 پلەى سیلیزى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.