له‌سه‌ر راسپارده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوپای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی رایگه‌یاند ، چیتر كه‌سانی ره‌گه‌زگۆراو له ریزه‌كانی سوپای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكادا جێگایان نابێته‌وه و هه‌ر دامه‌زراندنێك بكرێت بۆ سوپا به دوور ده‌بێت له‌وان .
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتێك دایه كه دۆناڵد تره‌مپ له ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا باسی له‌وه كرد كه ئیتر ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوو ره‌گه‌زدا ده‌كات و ره‌گه‌زی سێیه‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كریت ،دووپاتیشی كردووه له داهاتوودا كه‌سانی ره‌گه‌زگۆراو له ڕیزه‌كانی سوپای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكادا جێگایان نابێته‌وه .
سوپای ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی ڕایگەیاندووه، سوپای ئەمه‌ریکا چیتر کەسانی ڕەگەزگۆڕاو وەرناگرێت بۆ خزمەتی سەربازی و بڕیارەکە لەگەڵ دەرچوونی دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و كاری پێده‌كرێت .
ئەم هەنگاوانەی ترەمپ دژی کەسانی ڕەگەز گۆڕاو ناڕه‌زایی له‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی دیموكراته‌كان به پیشێلی مافی تاكه‌كه‌سی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌شی ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه 0.6%ی دانیشتوانی ئەمه‌ریکا لە سەرووی تەمەنی 13 ساڵەوە پێکدەهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.