پۆلیسی ئه‌لمانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13-2-2025 ، له شاری میونشن شۆفێرێك به‌خێراییه‌كی زۆر له‌ناو شوێنێكی گشتی خه‌ڵكدا ئۆتۆمبیلی لێخوڕیووه و له ئه‌نجامدا 15 كه‌س بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون .
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه ،شوفێره‌كه ده‌ستگیركراوه‌و په‌ڕاوی یاسایی بۆ لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵی كراوه‌ته‌وه ، جگه له‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌و شوێنه بوونه وه‌كو شاهێدحاڵ بردراون بۆ بنكه‌ی پۆلیس تا زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كه بخه‌نه‌ڕوو .
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو وێرای برینداربوونی 15 هاوڵاتی به‌هۆی ڕووداوه‌كه ،به‌ڵام دۆخی شاری میونشن له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پۆلیس دایه و كه‌شه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێشتا دیار نیه ئایا هێرشی شوفێره‌كه تیرۆرستی بووه یان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه بووه له ده‌ستیدا.
ئه‌م ڕووداوه له كاتێك دایه كه، بڕیار وایه سبه‌ی هه‌ینی 14-2-2025 كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا له شاری میونشن به‌ڕێوه بچێت و تا 16ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت ، سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كان به‌شدار ده‌بن، بۆیه ڕێ‌و شوێنی ئه‌منی تووند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.