Erbil 14°C پێنجشەممە 13 شوبات 19:01

زیرەکی دەستکرد دەتوانیت لە پێوەدانی مار بتپارێزێت

100%

ساڵانە پێوەدانی ماری ژەهراوی دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە 100,000 کەس و 300,000 کەسیش تووشی کەم ئەندامی و ئیفلیجی دەکات.

زۆرینەی جار جوتیاران و منداڵانی گوندنشینەکان دەبنە قوربانی پێوەدانی مار ، ساڵانە زۆرترین ئەو ناوچانەی بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیان لەدەست دەدەن ئەمانەن ، ئەفریقیا ،باشوری ئاسیا ، ئەمریکای لاتین ، ئەم ناوچانە بەهۆی مارەوە هەمیشە هەرەشەی تەندرووستیان لەسەرە.

چارەسەری دژە ژەهر لە ئێستایە کاریگەریەکی ئەوتۆی نەماوە لەسەر قوربانیەکان

لەگەڵ ئەوەشدا، چارەسەرەکان زیاتر لە سەدەیەکە نەگۆڕاون، چونکە دژە ژەهری ئاسایی پشت دەبەستێت بە دەرهێنانی دژەتەن لە خوێنی قوربانیەکە، کردارەکەش پێویستی بە ساردکەرەوەو بە کەسی راهێنراو شارەزایە ،هەروەها لەرووی خەرجیەوە تێچویەکی زۆری پێویستە.

 لە پەرەسەندنێکی زانستیدا، تیمێکی توێژینەوە بە سەرپەرشتی زانا سوزانا ڤاسکویز تۆرێس لە تاقیگەی دیزاینی پرۆتین لە زانکۆی واشنتن سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی پرۆتینی دەستکرد کە توانای ناسینەوەی جۆری ژەهری مار و رێژەی مەترسیەکەی هەیە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد هەروەها ئەو پرۆتیە زیرەکانە توانای چارەسەر کردنی ژەهرەکەشیان هەیە.

ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زاناکان لە تاقیکردنەوەکانیان لە تاقیگاکان ئەوەیان بۆ ئاشکرا بووە ، کە ئەم جۆرە پرۆتینە دروستکراوانە دەتوانرێت ببێتە جێگرەوەی دژە ژەهراویە کۆنەکان ،رێژەی چارەسەر بوون بەم پرۆتینانە لە ژەهرێکەوە بۆ ژەهرێک دەگۆرێت لە هەندێکیان بە رێژەی لە 100٪ چارەسەری دەکات و لە کوشندەترین جۆریشیان بە رێژەی 80٪ چارەسەرت دەکات کە ئەمەش بەرزترین رێژەیە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

لە هەمووی گرنگتر ئەم جۆرە دژە ژەهرانە لە کاتی گواستنەوەیان جیاواز لە دژە ژەهرەکانی دیکە پێویستی بە سارد کەرەوە نیە لە هەموو کەش و هەوایەکدا دەتوانرێت هەڵ بگیرێت و بگوازرێتەوە ، بەمەش زوتر دەگات بەو ناوچانەی کە پێویستیان پێیەتی ، هەروەها لە رووی تێچووە زۆر هەرزانتر و ئاسانتر دەست ناوچە هەژار نشینەکان دەکەوێت ،ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی زیاتر بەم پێشکەوتنە بدرێت و هاوکاری وڵاتان بەدەست بهێنێت.

ئا تێستا ئەم چارەسەرانە تەنها لەسەر ئاژەڵان تاقی کراونەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر مرۆڤی تاقی دەکەنەوە و بەردەستی دەخەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.