سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ ،رۆژی دووشەمە 10 شوباتی 2025 رایگەیاند، هاوکاریەکانی میسر و ئوردن رادەگرێت ئەگەر بێت فەڵەستینەکان وەرنەگرن ، تا ئێستا ئەمە لەلایەن ئەو دوو وڵاتە قبوڵ نەکراوە.
ترەمپ دەیەوێت تەواوی دانیشتوانانی فەڵەستین بۆ میسر و ئوردن بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی ناوچەکە بکاتە شوێنێکی گەشتیاری.
بۆ سەرگرتنی پلانەکەی ،ترەمپ پێویستە داواکاریەکانی لەلایەن میسر و ئوردنەوە جێ بەجێ بکرێت ،بەڵام هیچ کامێکیان رەزامەندی نیشان نادەن.
ڕۆژی دووشەممە دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی میسر بەدر عەبدولعەتی و وەزیری دەرەوە ئەمریکی مارکۆ روبیۆ لە واشنتن، میسر هەڵوێستی خۆی دەربڕی وتی ''نامانەوی دەست تێوەردان بەرامبەر بە مافەکانی گەلی فەڵەستین هەبێت، بەتایبەت مافی مانەوە لە وڵاتی خۆیان.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شا عەبدوڵای دووەمی ئوردن بکات، کە چەند جارێک دووپاتی کردەوە رەتیدەکاتەوە فەلەستینیەکان ئاوارە بکرێن .
لە کاتی واژۆکردنی زنجیرەیەک فەرمان لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا پرسیاری لێکرا کە ئایا یارمەتییەکان بۆ ئوردن و میسر دەبڕێت ئەگەر فەلەستینییەکان قبوڵ نەکەن، ئەویش وەڵامی دایەوە: ئەگەر ڕازی نەبن، دەتوانم بیبڕم.
ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئێمە قسەمان لەگەڵ زۆرێک لە فەلەستینیەکان کردووە. ئەوان دەیانەوێت غەززە بەجێبهێڵن ئەگەر شوێنێکی تر بدۆزنەوە بۆ ژیان.
ترەمپ گوتی "من باسی دروستکردنی شوێنێکی هەمیشەیی بۆ ئەوان دەکەم" و ئاماژەی بەوەدا لەم ناوچە وێرانکراوە ژیان ناکرێت.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا فەلەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان هەیە بۆ کەرتەکە، ترەمپ وەڵامی دایەوە: "نەخێر، ئەوان ناگەڕێنەوە چونکە شوێنی باشتریان دەبێت بۆ ژیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.