ئەمرۆ سێ شەمە 11 شوباتی 2025 ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،مەسرور بارزانی، لە بەشداری کردنی پانێڵی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات،رایگەیاند بەهۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستان توانیومانە وا لە بازرگان و وەبەرهێنەرە جیهانییەکان بکەین وەبەرهێنان بکەن.
لەدرێژەی باسەکەی گوتیشی : هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە پێشکەوتووە، وەک دەبینن گرینگی بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوەخۆ دەدەین ، چەند کارگەیەکی درووست کردنی بەرهەمی خۆراکیشمان هەیە کار لەسەر زیاد کردنیان دەدەین، کوردستان دەبێت پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێ.
گوتیشی :هەوڵدەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق چارەسەر بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.