ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ و لێدانی بارهەڵگرێكەوە، منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەست دا.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە شارەدێی ڕزگاری كەوتەوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر منداڵێکی شێلا و برینداری کرد.
دوای ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەداخەوە منداڵەكە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا .
ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی شەش ساڵانە و دانیشووی شارەدێی رزگارییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند كە لێکۆڵینەوەكانیان لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.