ژۆن نۆوێل باغۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له لێدوانێكی فه‌رمیدا رایگەیاند، ئەگەر ئەمه‌ریکا پێناسی گومرگی لە دژیان بسەپێنێت بۆ په‌كخستنی ئابووری ئه‌ورووپا، ئەوا یەکێتیی ئەورووپاش بە گرتنەبەری هەمان رێکار، تۆڵە له ئه‌مه‌ریكا دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رۆژی یەکشەممە 9-2-2025 رایگەیاند بوو، واشنتن ئەم هەفتەیە بە رێژەی 25% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر هاوردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی وڵاتانی ئه‌ورووپا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەرەنسا دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ دوودڵییەک لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان ناكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش بێت . بۆ وه‌ڵامی رۆژنامه‌ڤانان زیاتر گوتی ، بێگومان. ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە. ئەمە هەمان ئەو شتەیە ترەمپ لە ساڵی 2018 کردی. ئەو کات ئێمەش هەمان شتمان کردەوە. ئەمجارەش هەمان شت دەکەینەوه .
ژۆن نۆوێل باغۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بڕیار دەدات کە چ رێکارێک دژی ئەمه‌ریکا بگیرێتەبەر و پێناسی گومرگی بەسەر کامە کەرتدا بسەپێنێت، دڵنیایشی دا لە بەرژەوەندیی هیچ کەس و وڵاتێكدا نییە جەنگی بازرگانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بکات .
زیادکردنی گومرگ لەسەر هاوردەی پۆڵا و كاڵای پیشه‌سازی ئه‌ورووپا، دوایین رێکار و هه‌وڵی ترەمپ بوو کە له ئیستادا مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی بازرگانیی جیهانییان دروستکردووە .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بۆ ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، ئایا گەورەترین کێشەتان یەکێتیی ئەورووپایە؟ نەخێر، بڕواناکەم. وای ده‌بینم کێشەی یەکەمتان چین بێت، بۆیە پێویستە سەرنجتان لەسەر کێشەی یەکەمتان بێت. ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئه‌ندام كه 27 وڵاته ئامادەی وەڵامدانەوەی رێکارەکانی زیاده‌ی نرخی گومرگی ئەمه‌ریکا بێت یله داهاتوویه‌كی نزیكدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.