فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، جووڵەی داعش لە سنووری عێراق - سووریا جێگەی نیگەرانییە و پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌و سنوورانه‌دا بكرێت
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی مه‌غریبی رایگەیاند، عێراق رێز لە خواستی خەڵکی سووریا دەگرێت ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پەیوەندی باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریادا هه‌یه
لەبارەی جووڵەی داعش لە سنوورەکانی عێراق و سووریا وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن راشیگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگەی نیگەرانییە و ڕێكخراوی داعش هەڕەشەیەکی ئەمنیی مەترسیداره بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه پێشهاته‌كان و دۆخی ئێستای سووریا كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.