تا دێت فشاره‌كان بۆ سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه زیاتر ده‌بێت ، له تازه‌ترین هه‌وڵیشدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی به‌ڵگه نوسراوێكهوه كه واژۆی ئه‌وانی له‌سه‌ره داوایانكردووه كه گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق بخرێنه ناو لیستی تیرۆره‌وه
جۆ ویڵسن ئه‌ندامی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لە لاپەڕەی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس نووسیویەتی، "من شەرەفمەندم کە ئەم نامەیە لەگەڵ 10 ئەندامی تری کۆنگرێس پێشکەش بە وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەکەم و داوا دەکەم رێكخراوی بەدر لەگەڵ هەموو گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه لە عێراق وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنرێن
جۆ ویڵسن ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له کۆتایی تویتەکەیدا نوووسیویه‌تی، "ترەمپ چاکی دەکاتەوە"
له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندیان جار ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه پێویسته گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له عێراق چه‌ك دابنێن ،ئه‌گه‌ر نا مامه‌ڵه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كرێت له داهاتوودا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.