ڕاپۆرتی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە (IARC) کە سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانییە دەریخستووە ، کە لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی حاڵەتەکانی نوێی شێرپەنجە لە جیهاندا بە شێوەیەکی ترسناک لە زیادبووندایە و پێشبینی دەکرێت لە نێوان ساڵانی 2022 و 2030 دا ژمارەکە بە رێژەی ٪20 بەرزدەبێتەوە.
لە راپۆرتەکەیدا کە سەرەتای ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، دەزگاکە دەڵێت لە ساڵی 2000 دا 10.1 ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە و لە ساڵی 2018 دا 20 ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی تۆمار کردووە.پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەکە بۆ 35 ملیۆن زیاد بکات،تا ئێشتاش بە یەکێک لە کوشەندەترین هۆکارەکانی مردن دادەنرێت و هیچ رێگا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی نیە،هەروەها دەری خستووە لە هەر 5 کەسێک 1 کەس تووشیدەبێت ،لە هەر 9 تووشبوویەکی پیاو 1 کەس گیانی لەدەست دەدات و لە هەر 12 تووشبوویەکی ئافرەت 1 ئافرەت گیان لەدەست دەدات.
هۆکارە گرنگەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە چیە؟
1- نەبوونی سیستەمێکی خۆراکی درووست و گوێ نەدان بە پارێزی
2- کەم جووڵەی و خەوی خراپ
3- خواردنی خواردنە خێراکان
4- پیسی ژینگە بەهۆی کارگە و سەیارە و ئەو ئامێرانەی دووکەڵی زیان بەخش بڵاودەکەنەوە
5-خواردنە لە قوتونراوەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.