Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 17:53

کارلۆ ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی مژدەی بە کێ دا؟

100%

دوای بردنەوەی ریال مەدرید لەبەرامبەر لێگانێس بە ئەنجامی ٣ بە ٢ ،کارلۆ ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گووتی ، ئەمشەو یاریەکی باشمان کرد لە ئاستی تیمەکەم رازیم ، گەرچی زۆرێک لە یاریزانە سەرەکیەکانم بەهۆی پێکان و کاری هونەری ئامادە نەبوون بەڵام خۆشبەختانە توانیمان سەرکەوین بۆ قۆناخی پێش کۆتایی جامەکە

سەبارەت بەو تێکنەگەیشتنەی مۆدریچ و ڤینیسیۆس لە نزیکەوە من ئاگادار نەبووم بەڵام لە مەدرید هەموومان رێزی دەگرین و پێویستە تەواوی یاریزانان رێزی بگرن و بەگوێی بکەن،

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا باسی (خاکۆبۆ رامۆن)ی بەرگریکاری یانەکە کرد گووتی

بەراستی من سەرسام بوم بەو ئاستەی پێشکەشی کرد ، گەرچی لە سەرەتاکانی دەستپێکی یاری کەمێک شڵەژاوی پێوە دیار بوو بەڵام دوای توانی جلەوی خۆی بکات و یاریەکی زۆرباش ئەنجام بدات، وە لێرەوە دڵنیای دەکەمەوە لە یاریەکانی داهاتوو بە پێی پێویست بەشداری پێدەکەم ، وە دڵنیام داهاتوویەکی پرشنگداری لەگەڵ یانەکە دەبێت و ئەمە داهاتووی مەدریدە،

لە درێژەی باسەکەی گووتی ئەمساڵ زۆری پێکانەکان کاری گەری نەرێنی لەسەرمان هابووە بەڵام ئێمە کۆمەڵێک لاوی بەهرەمەندمان هەیە خۆشحاڵانە توانیومانە بەباشی بەرەو پێش بچین و هەوڵدەدەین لە سەرکەوتنەکانمان بەردەوامبین ،چوونکە ئێرە مەدریدە بەهیچ شێوەیەک پاساوهێنانەوە بۆ دۆراندن نیە دەبێت هەرچۆنێک بێت تەواوی توانات بخەیتە گەر بۆ سەرکەوتن ئەگینا جێگات نابێتەوە،

سەبارەت بە ئالاباش گووتی من هەستی پێدەکەم ئەو بە کاتێکی زۆر ناخۆشدا تێ دەپەرێت پێکان بەرۆکی بەرنادات ،ئەو بۆ ئێمە زۆر گرینگە هیوادارم زوو بگەرێتەوە یاریگا و ئاستی خۆی،

بریار وایە لە ٨ شوبات ریال مەدرید روو بەرووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە هەربۆیە کارلۆ ئەنچێلۆتی سەبارەت بە یاریزانە ئامادە نەبووەکان گووتی ، دڵنیاتان دەکەمەوە بێلینگهام و ئێمباپێ بۆ یاری دێربی مەدرید ئامادە دەبن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.