Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 14:41

بووكێك بەهۆی خواردنی پیتزا لە دوای ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی میسڕ دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری، بووك و زاوایەك بەهۆی خواردنی پیتزاوە تەندروستییان تێك دەچێت و لە ئەنجامیشدا بووكەخان گیان لەدەست دەدات.

میدیاكانی میسڕ بڵاویان كردەوە: دوای تەواوبوونی ئاهەنگی هاوسەرگیری، بووك و زاوایەك لە شاری ئەسیووت روو دەكەنە چێشتخانەیەك و داوای پیتزا دەكەن.

دوای خواردنی پیتزاكە بووكە نوێیەكە كە ناوی سوهەیلەیە و تەمەنی 23 ساڵە، تەندروستی تێكدەچێت و بە خێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت، دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانلەدەست دەدات.

زاواكەش بەهەمانشێوە تەندروستی تێكدەچێت و داخیلی نەخۆشخانە دەكرێت، دوای پشكنینە تەندروستییەكان دەركەوت مردنی بووكەكە و تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی زاواكە پەیوەندی بە پیتزاكەوە هەبووە.

دوای دەرچوونی پشكنینەكان، بەفەرمانی داواكاری گشتی شاری ئەسیووت خاوەنی چێشتخانەكە دەستگیر دەكرێت و چێشتخانەكەش بەیەكجاری دادەخرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.