مه‌حمود مه‌شهه‌دانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانه و به‌پێی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و سیاسیی ئێران ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگی ناوچه‌كه به تایبه‌ت دوای روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گفتوگۆ ده‌كات
بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند " سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود ئەلمەشهەدانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی به داوه‌تی فه‌رمیی محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له تارانه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی كۆده‌بێته‌وه ".
ئه‌و دۆسیانه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران گفتوگۆ ده‌كات بووه‌ته جێی سه‌رنج و گرنگیی میدیای عێراقی و ناوچه‌كه كه بریتین له دۆسیه‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سوریا و توركیا.
ماڵپه‌ری العه‌ره‌بیه جدید، راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێدا نووسیویه‌تی كه مه‌شهه‌دانی به سه‌ردانێكی به په‌له چووه‌ته ئێران، به‌وه‌ی كه تاران له نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و سوریا نیگه‌رانه.
بەگوێرەی کاربەدەستانی عێراقی و ئەمەریکی کە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس کردووە، پاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، لایەنە عێراقییەکان ئەو قسەیان پێچەوانە کردەوە کە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکەن و دەستیان کردووە بە پێداچوونەوە بە داواکارییەکانیان.
هەروەها زۆر کەس لە عێراق دەترسن لەوەی داعش بۆشایی ئەمنی بقۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە، لەکاتێکدا سەرکردایەتی نوێی سوریا هێشتا کار دەکات بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر وڵاتەکەدا و پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانی.
رۆژنامەی دەیلی سەباح ی تورکی بڵاویکردەوە کە هاوپەیمانێتییەکی عێراقی و سوریا و تورکیا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیشکی خستە سەر چەند جیاوازییەک لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لە بواری پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ئاسایشی هەرێمیدا بەڵام ئەم بابەتە چەند خوێندنەوەیەکی هەیە لەوانە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی عێراق لە بەرگی ئێران.
لە 27 ی کانوونی دووەمدا، بلومبێرگ راپۆرتێکی لەسەر داهاتووی عێراق بڵاوکردەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو قسە و باسانەی کە چاوەڕوان دەکرێت هێزەکانی ئەمەریکا لە ساڵی داهاتوودا بڵاو بکەنەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ترسی ئەوەی عێراق بکەوێتە ژێر کاریگەری تەواوی ئێران لەسەر بنەمای مێژوویی و واقیعی نییە.
راپۆرتەکەی بلومبێرگ هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی مشت‌ومڕ لە ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی بوونی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق، لەکاتێکدا هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیان وایە ئیدارەی ئەمەریکا دەیەوێت بۆ ماوەیەکی نادیار لە ڕووی سەربازییەوە بمێنێتەوە و هەندێکی تر پێیان وایە لەوانەیە ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوەی تەواوی هێزەکان کۆتایی بێت.
گۆڕەپانی سیاسی عێراق مشتومڕێکی بەرفراوانی بەخۆوە بینیوە سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕازیکردنی لایەنە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ رادەستکردنی چەک یان پەیوەندی کردن بە هێزە ئەمنییەکانەوە بەتایبەتی دوای ئەو شکستانەی کە توشی تەوەری بەرگری بوون و گرتنە دەست دەسەڵات لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.