سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ڕایگەیاند کە نابێت ھیچ سازشێک ھەبێت بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی بە پێویستی زانی کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕایگەیاند، نابێت ھیچ سازشێک ھەبێت بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دۆحە، گوتی: "جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە".
ھەروەھا سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گەشبینی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەگەری گەیشتن بە ئەنجامە ئەرێنییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و گوتی: "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە".
جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت ھیچ سازشێک ھەبێت بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.