پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سوومێن باكچى باڵيۆزى نوێى هيندستان له عێراق، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى نوێى هيندستان وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت.
دۆخى گشتیی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى ئاماده‌ى بوون.
نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له باڵيۆزى نوێى هيندستان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.