لێپرسراوی کەرتی ڕۆژئاوای بیقاع'ی حزبوڵلای لوبنان، محەمەد حەمادی لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریدا کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA ڕایگەیاند، شێخ محەممەد حەمادی لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە لایەن کەسانێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە، حەمادی لەبەردەم ماڵەکەی لە ناو دوو ئۆتۆمبێلەوە تەقەی لێکراوە و دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.