Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 10:41

سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا

کوردستان TV
100%

سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا، سەردانەكەش بۆ بەدواداچوونە بۆ دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە.

شاندەكە بە سەرۆکایەتی عبدوڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان سەردانی بەغدا دەکات.

شاندەكە سبەی چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسییە و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

بۆردی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان پێکهاتووە لە نوێنەرانی هەریەك لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، داد، تەندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە).

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.