Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 10:39

مەسرور بارزانی: خەمباربووم بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەمڕۆی توركیا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەمباربوونی خۆی بە هۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی توركیا راگەیاند كە بەهۆیەوە 66 كەس گیانیان لەدەست دا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "خەمبارم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری بۆلۆ لە تورکیا".

سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی خۆم بە کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەگەیەنم".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە هۆتێلی ناوەندی خلیسكانەی سەر بە فری كارتاڵكایا لە پارێزگای بۆڵۆ لە وڵاتی توركیا كەوتەوە.

عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان رایگەیاند "بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە 66 كەس گیانیان لەدەستداوە و 51 كەسی دیكەش بریندار بوون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.