هۆشدارییەك درایە هاووڵاتییان ئەوانەی بۆ گەشتی ناو بەفر سەردانی شوێنە گەشتیاری و سەر شاخەكان دەكەن.
هۆشدارییەكە لەلایەن بەرگریی شارستانی سۆرانەوە بڵاو كراوەتەوە و ئاماژە بەوەدراوە "ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە کاتێک بۆ هەر مەبەستێک ڕوو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ نێو بەفر، پێویستە بەر لە کاتژمێر 7ی ئێوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن".
هەروەها بڵاوكراوەتەوە "لەكاتی گەشتەكاندا پێویستە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری دەبل ئەکسل بن یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن بۆ ئەوەی تووشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەبێت".
بەرگریی شارستانی سۆران هەر لە هۆشدارییەكەدا داوای لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەفریان لێ باریوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.