Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:35

لە رووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە بەردەڕەش، كەسێك گیانی لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر ڕێگاى بەردەڕەش - شارەدێی دارەتوو ڕوویداوە، بەهۆيەوه كەسێك گيانى لەدەستداوە و سێ كەسى دیكەش بەسەختى برينداربوون.

حازم محەمەد بەرپرسى ڕاگەياندنى پۆليسى هاتوچۆى بەردەڕەش به (كوردستان تيڤى) راگەياند: ڕووداوەكه لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكئاب و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت روویداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێگيرى نەكردنى يەكێك له شوفێرەكان، هۆكارى دروستبوونى ڕووداوەكه بووه.

بەردەڕەش / سەنگەر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.