لە سەروەختی گۆڕینی وەرزەكاندا، بە تایبەت وەرزی هاوین بە پایز و دواتر لە كۆتاییەكانی پایز بۆ زستان، هەڵامەت یەكێك لەو ناساغیانەیە كە بەرۆكمان دەگرێت.
هەندێك وا تێگەیشتوین، تەنیا سەرما هۆكار بێت، هەندێكیش بەكتریا، بەڵام هەڵامەت بەهۆی ڤایرۆسەوە تووشی كەسەكان دەبێت.
بۆیە دەبێت ئاگادار بین لەوەی كە نزیك بە كەسانی توش بوو بە هەڵامەت نەكەوین، چونكە كۆكە و پژمینی كەسی توشبوو هەروەها ئەندامەكانی جەستەشی هۆكارن بۆ ئەوەی لێیەوە هەڵامەت بگریت.
جیا لە ئەنتیی بایۆتیكی پێویست، دەتوانیت بە شۆردنی زوو زووی دەستەكانت، خواردنەوەی بەردەوامی ئاو و شلەمەنی، خواردنی مزرەمەنیەكان بە تایبەت پرتەقاڵ و لیمۆ و سەرچاوەكانی تری ڤیتامین سی هەوڵی خۆپارێزی و چاك بوونەوە بدەیت لە هەڵامەت، بە مەرجێك پشوودان ڕەچاو بكرێت.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.