Erbil 9°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:27

پەیامی پیرۆزبایی بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 26ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی 

100%


‎بەرێزان دەزگای سەتەلایتی کوردستان
‎ئەمڕۆ 26ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر تەمەنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی وەک پێشەنگ لەکاری میدیایی و ڕاگەیاندن .

 یەکەم کەناڵی دایک بوو کەدەستی کرد بە پەخشی ئاسمانی ، بەوپەری دڵسۆزییەوە کارتان کرد بۆ سەرخستنی پەیامی پارتی دیمکراتی کوردستان .
لەقۆناغێکی سەختدا داکۆکیتان کرد لەئاشتی و تەبایی وپێکەوەژیان .

 ڕەوتی ڕاستەقینەیی کاری میدیایتان پاراست و مینبەرێک بوون بۆ راستی و حەق بێژی و پاراستنی کەلتووری کوردەواری ، پردی پەیوەندی تاراوگە و کوردستان بوون .


بەم بۆنەیەوە ھیواخوازم ئەم دەزگاییە بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببێنیت و لەپێشەنگ بێت .26 ساڵەی دامەزاندنی تەلەفزیۆنی کوردستان لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی و میدیاکارو کارمەندان و بێنەرانی پیرۆز دەکەم .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.